ئەمەریکا: کوردانی سووریا بۆ کۆبوونەوەی جنێف بانگهێشت نەکراون
"جۆن کێربی" گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "کوردەکانی سووریا بۆ دانوستانی ئاشتی سووریا کە بڕیارە سبەی 14ی مارس لە جنێڤ بەڕێوە بچێت، بانگهێشت نەکراون."
هاوکاتئەوەشی ئاشکرا کردووە: "کەناڵی پەیوەندیی سەربەخۆمان لەگەڵ سەرجەم گرووپە سوورییەکان لەوانە پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک (پەیەدە) هەیە.
ئەنقەرە و واشنتۆن ناکۆکیان لەسەر کوردانی سووریا هەیە، لە حاڵێکدا تورکیا ئەوان بە لقێکی پەکەکە و "تیرۆریست" دەزانێ بەڵام واشنتۆن ئەم گرووپە بە تیرۆریستی نازانێت و ئەمەش سەرچاوەی کێشەی ئەمەریکا و تورکیایە.
لەلایەکی دیکەشەوە "وەلید موعەلم" وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دوایین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی پرسی ئەو وڵاتەی خستەڕوو و لەبارەی داهاتووی سووریا کە ئەمەریکا، رۆژئاوا و رووسیا پێشنیاری سیستمی فیدراڵیان پێشنیار کردووە، بە هەموو شێوەیەک رەتی کردووەتەوە هاوکات گوتیشی: "لەبارەی لادانی بەشار ئەسەدەوە دانوستان ناکەین، چونکە ئەو هێڵێ سوورە."
بەپێی هەواڵی AFP، دی میستۆرا ڕایگەیاندووە کە "كوردانی سووریا پێكهاتەیەكی گرنگی سووریان، بۆیە ئێمە دەبێت ڕێگاچارەیەك بدۆزێنەوەكە تێیدا كوردەكان بتوانن ڕای خۆیان سەبارەت بە دەستوور و بەڕێوەبردنی سووریا دەربڕن."
لەلایەكی ترەوە "سێرگەی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕۆژی هەینی ستیفان دی میستورای هان داوە کە كوردانی سووریا بانگهێشت بكات بۆ ئامادەبوون لە دانوستانی ئاشتی سەبارەت بە سووریا كە وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە شاری جنێڤی سویسرا ساز بكرێت و لانیكەم زیاتر لە 10 رۆژ بخایەنێت.
لەو بارەیەوە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەشد لەگەڵ هاوتای چینیی خۆی جەختی کردە سەر زەروورەتی بەشداریی کوردەکان لە داهاتووی سیاسیی سووریا.
سەبارەت بە ئایندەی سیاسیی سووریاش دیمیستورا ڕایگەیاندووە پێویستە لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا سووریا دەستوورو حكوومەتێكی نوێی هەبێت.
باسنیوز
