ئۆباما لەسەر توندوتیژی کامپینی هەڵبژاردنەکان هۆشداری دەدات
باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ ڕایگەیاند، نابێت کاندیدەکان پەنا بۆ سوکایەتیپێکردن ببەن و ببنە هۆی نانەوەی پشێوەی و توندوتیژی دژی هاوڵاتیانی تری ئەمریکا.
ئۆباما وتیشی "ئەو کاندیدانەی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا پاڵاوتووە لەبری سوکایەتیکردن و سەرزەنشتکردن یاخود جیاکاری لەنێوان ئاین و کامپینەکاندا، دەبێت تەرکیز بخەنە سەر باشترکردنی بوارەکانی ژیان."
ئەم وتانەی ئۆباما دوای ڕۆژێک هات لە ڕاگرتنی کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی دۆنەڵد ترەمپ و هەوادارانی لە شیکاگۆ، کە بەهۆی توندوتیژییەوە ڕاگیرا.
هاوکات ڕوودانی توندوتیژییەکەش دوای کاتژمێرێک هات پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوە جەماوەرییەکە و تەنانەت دوای ڕاگرتنیشی هەر بەردەوام بوو.
دروستبوونی توندوتیژییەکەش دوای ئەوە هات هەفتەی ڕابردوو ترەمپ وتەکانی خۆی لەبارەی پرسی کۆچبەران و ئیسلامەوە دووپاتکردەوە، بە شێوەیەک وتی "بەڵێن دەدەم دیوارێک لەسەر سنووری ئەمریکا و مەکسیک دروستبکەم"، وەک ڕێگرییەک لە هاتنی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە.
ترەمپ جارێکی تر دژایه‌تی خۆی بۆ ئیسلام ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند "له‌و بڕوایه‌دام ئیسلام ڕقی له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه."
دواتر هه‌ریه‌که له هیلاری کلینتن و بێرنی سانده‌رز ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ترامپیان کرد، سانده‌ر ڕایگه‌یاند "له‌و بڕوایه‌دانیم ئه‌مریکییه‌کان سه‌رۆکێک هه‌ڵبژێرن که جیاکاری ئه‌نجام بدات و که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان تۆمه‌تبار بکات."
دوای ڕۆژێک لە توندوتیژییەکان ترەمپ ڕەتی کردەوە کە هەوڵی جیاکاری لەنێوان ئاین و کەمەنەتەوەکاندا دابێت، هەروەها داواشی کرد کە ئەو نەیارانەی بوونە هۆی ڕاگرتنی کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی دەستگیربکرێن و هەوادارنی بێرنی ساندەرزیشی بە نانەوەی پشێوی تۆمەتبار کرد.
دۆنەڵد تره‌مپ تا ئێستا توانیویه‌تی به‌شێكی زۆری ده‌نگی كۆماریه‌كان بۆخۆی کۆبکاتەوە و له كۆی 23 ویلایه‌ت كه تائیستا هه‌ڵبژاردنی تیا ئه‌نجام دراوه، له ١٥ویلایهت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوە و له دیموكراته‌كانیش هیلاری له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و تائیستا له ١٤ ویلایه‌ت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
سەرچاوەكان
