حه‌سه‌ن ڕۆحانی: مه‌زارگه‌كانی ئه‌هلی به‌یت له‌مه‌ترسیدان پێویسته بپارێزرێن
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌كۆنگره‌ی سێیه‌می ڕێزگرتن له‌شه‌هیدانی شه‌ڕی عێراق -ئێران ڕایگه‌یاند، موسڵمانانی چه‌ند وڵاتێك لهنههامهتیدانو مه‌زارگه‌كانی ئه‌هلی به‌یتیش له‌مه‌ترسیدان، بۆیه پێویسته بپارێزرێن.
وتیشی "له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی داعشه‌وه رامانگه‌یاندوه، مه‌زارگه‌كانی ئه‌هلی به‌یت له عێراق هێڵی سورنو ئه‌گه‌ر مه‌ترسی هه‌بێت له‌سه‌ریان ئاماده‌ن بیانپارێزن".
زۆربه‌ی مه‌زارگه‌و ئارامگای ئیمامه‌كانی شیعه له‌عێراقن به‌تایبه‌ت شاری نهجهفو كه‌ربه‌لا .
سەرچاوەكانی كوردی
