باراك ئۆباما: ئەو خۆشگوزەرانییەی پێمان بەخشراوە دیاری بێ نرخ نییە

باراك  ئۆباما: ئەو خۆشگوزەرانییەی پێمان بەخشراوە دیاری بێ نرخ نییە
جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا سەردانی واشنتنی کرد و لەلایەن باراک ئۆباما و هاوسەرەکەیەوە لە کۆشکی سپی پێشوازی لێکرا، باراک ئۆباما لە کاتی سەرانەکەی ترودۆدا گوتاریکی پێشکەش کرد و گوتی "ئەو خۆشگوزەرانییەی پێمان بەخشراوە دیاری بێ نرخ نییە".

پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانە گەنجەکەی کەنەدا بە مەراسیمی سەربازیی و سروودی نیشتیمانی هه‌ردوو وڵات ده‌ستی پێكرد و، ئۆباما له‌ گوتاری به‌خێرهاتنیدا جه‌ختی لە سه‌ر خاڵه ‌هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات کردەوە.

ئۆباما لە گوتارەکەیدا گوتی " ئێمە کەنەدی و ئەمریکییەکان خۆمان لە یەکدیدا دەبینینەوە، بەهای هاوبەش لەنێوانماندا هەن، باوەڕمان وایە ئەو خۆشگوزەرانییەی پێمان بەخشراوە دیاری بی نرخ نییە و، دەبێت بە درێژایی ژیانی نەوەکانمان پارێزگاری لە ئازادیمان بکەین".









رووداو
Top