ئەمەریكا فڕۆكەی هەڵگری بۆمبی بی 52 لەدژی داعش بەكار دێنێت
ئەو بەرپرسە بە كەناڵی "فۆكس"ی راگەیاند "كە هێرشەكان لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتووەوە دەست پێدەكات، بەڵام باسی لە ژمارەی ئەم فڕۆكانە نەكرد، هەروەها باسی تاقمی فڕۆكەكانی نەكرد و تەنیا ئاماژەی دا كە فڕۆكەی بی پەنجا و دوو جێگەی فڕۆكەكانی بی یەك دەگرنەوە بۆ لێدانی داعش ."
هەفتەی رابردووش "ئەشتون كارتەر" وەزیری بەرگریی ئەمەریكا رایگەیاندبوو كە جەنگی دژ بە داعش وردە وردە چڕ دەبێتەوە و ئاشكراشی كرد كە بۆ یەكەمجارە لە مێژووی جەنگی ئەمەریكا، ئەو وڵاتە جەنگێكی ئەلیكترۆنی بەرپا دەكات كە هاوكات شەڕێكی سەربازی لەدژی بەردەوامە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەشتون كارتەر روونی كردەوە بۆ لاوازكردنی تواناكانی چەكدارانی داعش كە چەكی زانیاری بەكار دەهێنین تا توندڕەوەکان متمانەیان بە تۆرە ئەلیكترۆنییەكانیان نەمێنێت، هەروەها هەوڵ دەدەین كە تۆڕەكانیان لەكار بخەین.
باسنيوز
