یەكێك لە سەركردەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كە بۆ كوشتاری خەڵكی ئازادیخوازی سووریە رۆیشتبووە ئەو وڵاتە كوژرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، رۆژی 30ی رێبەندانی 1394، هەواڵدەرییەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویان كردەوە كە، پاسدار حەمید رەزا ئەنساری سەركردەی سوپای پاسداران لە پارێزگای مەركەزی كە بۆ پاراستنی رژێمەكەی بەشارئەسەد رۆیشتووەتە سووریە كوژراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، راگەیاندنەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنساری-یان وەك سەردار ناو لێ بردووە و بۆ كوژرانی بەرێوەبردنی رێورەسمی جۆراوجۆریان دیاری كردووە. جێگەی باسە كە رۆژی رابردووش لاشەی 12 كوژراوی هێزی تیرۆیستنی قودس كە لە سوریە كوژرابوون لە شاری قۆم نێژران.