حکومه‌تی سووریا به ئاگربه‌سته‌که‌ی رووسیا و ئه‌مه‌ریکا رازی بوو
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی سووریادا هاتووه، سوپای ئه‌م وڵاته به توندی وڵامی هه‌رجۆره پێشێل‌کردنێکی ئاگربه‌سته‌که ده‌داته‌وه. حکومه‌تی سووریا هه‌روه‌ها جه‌ختی کردۆته‌وه که ده‌بێت سنووره‌کان به‌ڕووی یارمه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه بۆ گروپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن دابخرێت و له جێ‌به‌جێ کردنی ئاگربه‌سته‌که یارمه‌تیی رووسیا ده‌دات.
پێشتریش یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین گروپه‌کانی ئۆپۆزسیۆن، به‌مه‌رج ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئاگربه‌سته‌که ده‌ربڕیبوو. کۆمیته‌ی باڵای گفتوگۆکانی سووریا گوتبووی، ئه‌گه‌ر گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئه‌و 18شاره‌ی له ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن‌دایه، هه‌ڵبگیرێت و بۆمبارانه‌کان رابگیرێت و زینداییه‌کان ئازاد بکرێن، به ئاگربه‌سته‌که رازی ده‌بێت.
ئه‌مه‌ریکا و رووسیا، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوویان وه‌ک رۆژی ده‌ستپێکردنی ئاگربه‌ست دیاری کردووه.
