سەرۆک کۆماری ئێران: گەمارۆکان ئابووریی ئێرانی ٦٠بەرەو دواوە گەڕاندەوە
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، لە زمان رۆحانییەوە رایگەیاند: ئەوانەی خراپ بیریان دەکردەوە، لە هەلومەرجێکی ناخۆشدا بە بیانووی زاڵبوون بەسەر گەمارۆکاندا پارەی میللەتیان بە تاڵان برد.
نزیکەی مانگێک لەمەوبەر، رۆتەریز رایگەیاندبوو: لە ساڵی ٢٠١٢ بەملاوە و دوای ئەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران توند کران، سوپای پاسداران لە رێگەی تورکیا و دوبەیەوە کاری بازرگانی دەکرد و بەمجۆرە بەرەوڕووی گەمارۆکان دەبۆوە.
مەحموود ئەحمەدی نەژادی سەرۆک کۆماری ئێرانیش چەند جار گوتبووی گەمارۆکان هیچ کێشەیەکیان بۆ ئێران دروست نەکردووە.
