ڕووسیا: ئه‌مریكا حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كات
"ئیگۆر كۆناشنكۆف" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند: " فڕۆكه‌كانی ڕووسیا له‌نزیكی حه‌له‌ب له‌كاردا نین. نزیكترین ئامانجی فڕۆكه‌كانی ئێمه 20 كیلۆمه‌تر له‌دووی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه بووه. به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه گوتیشی: " وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان به‌هاوڕێ ئه‌مریكاییه‌كانمان دابوو، له‌مڕۆ به‌دواوه ئه‌و زانیارییانه ناشارینه‌وه. كاتژمێر 13:15 خوله‌كی دوێنێ چوارشه‌ممه، به‌كاتی مۆسكۆ، دوو فڕۆكه‌ی جۆری ئه‌ی-10ی سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا، له‌توركیاوه هاتوونه‌ته ئاسمانی سوریا و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كیان له‌حه‌له‌بدا بۆردوومان و وێران كردووه".
باسنیووز
