عادل جوبەیر: سعودیە به‌په‌رۆشه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێك هه‌ژموونی به‌سه‌ر عیراقه‌وه نه‌مێنێت، به‌تایبه‌تی ئێران
جوبێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا مه‌غریبییه‌كه‌ی، كه ئه‌مڕۆ له‌ڕیباتی پایته‌ختی مه‌غریب به‌ڕێوه‌چوو، وتی: "سعودیه به‌په‌رۆشه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێك هه‌ژموونی به‌سه‌ر عیراقه‌وه نه‌مێنێت، به‌تایبه‌تی ئێران".
راشیگه‌یاند كه عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌په‌رۆشه‌وه‌یه بۆ سه‌قامگیری‌و ئاسایشی عیراق.
پێشتریش له 3ی ئه‌م مانگه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه باسی له‌بوونی "به‌رگرییه‌كی میللی" له‌نێو سه‌رجه‌م تایفه‌كانی عیراقدا له‌دژی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئێران هه‌یه.
به‌رپرسانی ئێران جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانیان له عیراق له چوارچێوه‌ی راوێژكاریدایه‌و له جه‌نگی دوو ساڵی رابردووی دژ به‌داعشدا یارمه‌تی زۆری عیراقییه‌كانیان داوه.
له‌دوای ده‌ستپێكردنی رووداوه‌كانی ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت به‌هاری عه‌ره‌بی، ململانێ‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران‌و سعودیه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه‌و له‌ئێستادا هه‌ردووكیان بوون به‌دوو ته‌وه‌ری هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌ر یه‌كه‌یان‌و چه‌ند وڵاتێكی له‌ده‌ور كۆبووه‌ته‌وه.
خه‌ندان
