لە ئەڵمانیا رووداوی هاتووچۆ لەنێوان دوو شەمەندەفەر روویدا

 لە ئەڵمانیا رووداوی هاتووچۆ لەنێوان دوو شەمەندەفەر روویدا
لە شاری باڤاریای ئەڵمانیا دوو شەمەندەفەر پێکیاندا دا و، لە ئەنجامدا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 100 کەسی دیکەش بریندار بوونە.

هەرچەندە هەتاوەکو ئێستا پۆلیس هۆکاری پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی میدیا ئەڵمانییەکان یەکێک لە شەمەندەفەرەکان بەهۆی پێکدادانەکەوە لە هێڵەکەی دەرچووە و لە ئەنجامدا چەند بەشێکی هەڵگەڕاونەتەوە و، چەند هەلیکۆپتەرێکی فریاکەوتنیش لەسەر شوێنی رووداوەکەن.

هەر بەپێی میدیا ئەڵمانییەکان ئەو رێگایانەی لە نزیک شوێنی رووداوەکەن و هێڵی شەمەندەفەری نێوان هۆلزکریچین و رۆسینهام داخراون.










رووداو
Top