وڵاتانى هاوپەیمانى دژى داعش لە برۆکسل کۆدەبنەوە

وڵاتانى هاوپەیمانى دژى داعش لە برۆکسل کۆدەبنەوە
وەزیرانى بەرگرى وڵاتانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش ڕۆژى پێنج شەممە لە برۆکسل کۆدەبنەوە و پرسى خێراکردنى ئۆپراسیۆنەکان تاوتوێ دەکەن.

پیتەر کوک وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا پنتاگۆن ئەمڕۆ ٩ى شوباتى ٢٠١٦ ڕایگەیاند "کۆبوونەوەى ئەم هەفتەیەى وڵاتانى ئەندام لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، کۆبوونەوەیەکى گرنگ دەبێت کە تیایدا ڕێگاکانى خێراکردنى ئۆپراسیۆنەکانى دژى داعش تاوتوێ دەکرێت".

پێشتریش ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەى برۆکسل پێشنیازی سعودییە بۆ ڕەوانەکردنى هێزى زەمینى بۆ سوریا تاوتوێدەکرێت.

ئەمەش لە دواى ئەوە دێت سێ شەممەى ڕابردووش بیست و سێ وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆبوونەوە و تیایدا وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ڕایگەیاند لە سەدا پەنجای سەرچاوە داراییەکانى چەکدارانی داعشیان وشککردووە.







سەرچاوەكان
Top