ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش هه‌ڵدانى موشه‌كى بالیستى له لایه‌ن كۆریاى باكووره‌وه ئیدانه كرد
دواى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش كه به داخراوى به‌ڕێوه‌چوو، رافایێل رامێرێز نوێنه‌رى ڤه‌نزوێلا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و سه‌رۆكى خولى ئێستاى ئه‌نجوومه‌ن، رایگه‌یاند كه ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئیدانه‌ى ئه‌و كاره‌ى كۆریاى باكووریان كردووه . هه‌روه‌ها به پێشێلكردنى مه‌ترسیدارى بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیى وه‌سف كرد .
لاى خۆشییه‌وه سامنسا پاوه‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى سزاى تونده به‌سه‌ر پیۆنگ یانگدا ، گوتیشى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى كۆریاى باكوور به بێ سزاى توند تێناپه‌ڕێت . هه‌روه‌ها موتوهید یوشیكاوا باڵیۆزى ژاپۆن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هه‌مان شێوه‌ى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا لێدوانى دا و رایگه‌یاند پێویسته سزاى توند به‌سه‌ر كۆریاى باكووردا بسه‌پێنرێت .
جێى باسه دوێنێ كۆریاى باكوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌سه‌ركه‌وتوویى موشه‌كێكى بالیستى هه‌ڵدایه بۆشایى ئاسمان كه هه‌ڵگرى مانگى ده‌ستكرد بووه . پێشتریش كۆریاى باكوورى تاقیكردنه‌وه‌ى بۆمبى هایدرۆجینى له ژێر زه‌وى ئه‌نجامدا كه نیگه‌رانییه‌كى توندى نێوده‌وڵه‌تى لێكه‌وته‌وه .
