له‌ رووسیا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى رێكخراوی تیرۆریستیى داعش ده‌ستگیر كران

له‌ رووسیا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى رێكخراوی تیرۆریستیى داعش ده‌ستگیر كران
ئاژانسى ئینته‌رفاكسى ڕوسى بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانى ئه‌منیى وڵاته‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان ده‌ستگیر كردووه‌ . به‌پێى ئاژانسى ئینته‌رفاكس، ئه‌مرۆ دوشه‌ممه‌ له‌ شارى ئیكاترینبێرگ له‌ چیاى ئۆرال، هێزه‌كانى ئه‌منى حه‌وت ئه‌ندامى رێكخراوى تیرۆریستیى داعشیان ده‌ستگیر كرد كه‌ پلانیان بۆ هێرشى تیرۆریستى له‌ مۆسكۆ و سان پترسبێرگ و ناوچه‌ى سفیدرلۆفسك له‌ چیاى ئۆرال داڕشتبوو .

لاى خۆشییه‌وه‌ ده‌زگاى ئه‌منیى ڕووسیا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و حه‌وت تیرۆریسته‌ له‌ هاووڵاتیى ڕووسى و ئاسیاى ناوه‌راست پێكهاتبوون و له‌ لایه‌ن چه‌كدارێكى تیرۆریستى داعشه‌وه‌ رێبه‌رایه‌تیان ده‌كرا كه‌ له‌ توركیاوه‌ هاتبوو، به‌ڵام ده‌زگاى ئه‌منى ڕووسیا ورده‌كاریى زیاترى له‌وباره‌یه‌وه‌ رانه‌گه‌یاند .
Top