فدریكا مۆگرینی سەردانی ئێران دەكات

 فدریكا مۆگرینی سەردانی ئێران دەكات
"فدریكا مۆگرینی" نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا بۆ كاروباری سیاسەتی دەرەوە و ئەمنی ئاشكرای كردووە سەرقاڵی خۆ ئامادەكردنە كە سەردانی ئێران و ئەم سەردانەش دوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك دێت.



هەتا ئێستا كاتی ئەم سەردانەی فیدریكا مۆگرینی بۆ ئێران دەستنیشان نەكراوە، بەڵام بەپێی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەی كە لە نێوان ئێران و شەش دەسەڵاتی جیهانیدا ئەنجام دراوە كە مانگی رابردوو چووە قۆناغی جێبەجێكردنەوە، چالاكییە ئەتۆمییەكانی حكوومەتی ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو كەم بووەتەوە.



هاوكات هندێك لە وێ‌تان و نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتیی ئەورووپا ەبشێك لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانی دژ بە ئێرانیان هەڵگرتووە.



فدریكا مۆگرینی رێكخەری دانوستانە ئەتۆمییەكانی ئێران و شەش دەسەڵاتی جیهانی لە مانگەكانی رابردووشدا چەندین جاری دیكە لەگەڵ "محەمەدجەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و چاوپێكەوتنی ئەنجام داوە.



لەلایەكی دیكەشەوە هەواڵدەریی ئاسەوشەیتێدپرێس بە پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵ، ئاشكرای كردووە پاش رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران 28 وڵاتی ئەندامی یەكێتیی ئەورووپا لە هەوڵی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە ئابووری دی]پلۆماسییەکان لەگەڵ ئێرانن.



مۆگرینی دوێنی ئاشكرای كردووە: "دیدار لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا زۆر گرنگ بووە و مەبەستیش ئەوە بووە بزانین ئەو كار و چالاكی و پەیوەندییانەی لەگەڵ ئێران ئەنجامی دەدەین چەندە هاودەنگن."



لە حاڵێكدا ئێران زۆر بە خۆشبینییەوە ئەڕوانێتە ئەم پەوەندی و رێككەوتنە، بەڵام ئەمەریكا، ئیسرائیل و سعوودیا بە گومانەوە لە هەوڵ و چالاكییەكانی ئێران لە وڵاتانی ناوچە دەڕوانن و لەو باوەڕە دان ئێران لە سیاسەتەكانیدا هیچ گۆڕانێكی نەكردووە.






باسنيوز
Top