پاشای مه‌غریب: په‌روه‌رده‌ی ئایینیی قوتابخانه‌كان تیرۆر دروست ده‌كات و ده‌بێ بگۆڕدرێ
له ڕێنماییه‌كدا كه دوێنێ شه‌ممه (6.2.2016) شا محه‌مه‌دی شه‌شه‌م، پاشای وڵاتی مه‌غریب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، داوای پلانێكی ستراتیژی ده‌كات بۆ چاكسازی له نێو په‌روه‌رده‌دا و داوا ده‌كات پڕۆگرامێكی تۆكمه تا ساڵی 2030 ئاماده بكه‌ن.
هه‌ر له‌و ڕوونكردنه‌وه فه‌رمییه‌دا خه‌خت له‌سه‌ر بنه‌ما ئیسلامییه ئاشتیخوازه‌كان كراوه كه ده‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌لتووره‌كان جێی ببێته‌وه و ئاگه‌داریشی كردوونه‌ته‌وه كه ئه‌و جۆره خوێندنه‌ی ئێسته له وڵات‌دا هه‌یه، ڕه‌نگه توندوتیژی بڵاو بكاته‌وه و هاندانی تێدا بێت بۆ تیرۆر.
جێی ئاماژه‌یه زیاتر له 1500 مەغریبی چوونەتە نیو ریزەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
باسنيوز
