به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ده‌ست سعوودیه و رووسیایه
سایتی "بزنس ئیناسیدهر"، كه تایبه‌ته به كاروباری ستراتیژی ئابووری، بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا، وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و ئه‌ندام له ئۆپێك، به‌تایبه‌ت سعوودیه و رووسیا، ئاماده‌نین ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.
سایته‌كه له زاری شاره‌زایه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات له گفتوگۆدان بۆ گهیشتنهرێككهوتنێك له‌و باره‌یه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و جێگری جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعوودی و وه‌زیری به‌رگری محه‌مه‌د بن سه‌لمان، له مۆسكۆ كۆبوونه‌ته‌وه و چه‌ند رێككه‌وتنێكیان له باره‌ی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش و كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئیمزا كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو نرخه‌كانی نه‌وت به رێژه‌ی 8% به‌رزبوونه‌وه، ئه‌وه‌ش له دوای لێدوانی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی رووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر نۆڤاك، كه تێیدا ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیبوو بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی سعوودیه‌وه رایگه‌یاند، ریاز ئاماده‌یه هاوكاری دابه‌زاندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بكات، به مه‌رجێك وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌كانی دیكه‌ش، سازش بنوێنن.
ئێستا به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، كه 2 ملیۆن و 5 سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ئاست پێداویستییه‌كان زیاتره، نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و به به‌راورد به ساڵی 2014، 80 دۆلار دابه‌زیوه.
K24
