بان كی مۆن: 34 گروپی چه‌كدار له جیهاندا به‌یعه‌تیان داوه به داعش
به‌پێی راپۆرتێك كه دوێنێ هه‌ینی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، بان كی مۆن به‌پێویستی ده‌زانێت وڵاتانی فلیپین و ئۆزبه‌كستان و پاكستان و لیبیا و نه‌یجیریا، خۆیان بۆ ئه‌و هێرشانه ئاماده بكه‌ن كه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی داعشه‌وه، ئه‌نجام ده‌درێن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "به‌رفراوانبوونی ئه‌م دواییه‌ی داعش له خۆرئاوا و باكووری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوور و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا، بڵابوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌و مه‌ترسییه له ماوه‌ی 18 مانگی رابردوودا، ده‌رده‌خات.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوی داعشی به ده‌وڵه‌مه‌ندترین رێكخراوی تیرۆریست له جیهاندا وه‌سفكرد، ئاماژه‌ی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و رێكخراوه‌ش كرد بۆ زیاتر له ملیارێك دۆلار له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵی كردوون.
خه‌ندان-
