کۆشکی سپی: ژمارەی چەکدارانی داعش بۆ 25 هەزار کەمی کردووە
جۆش ئێرنست، گوتەبێژی کۆسکی سپی دەڵێ "هه‌ندێك ژماره‌ی نوێ هه‌ن ده‌مه‌وێت رایانبگهیهنم، كه ئاماژه به پێشكه‌وتنه‌كانمان ده‌کەن دژ به داعش. به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی پێشوو، ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا و عێراق 31 چەکدار بوو، به‌ڵام زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانمان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن کە ئێستا ئه‌م ژماره‌یه كه‌می كردووە بۆ 25 هه‌زار سه‌رباز.
به‌پێی زانیاریه‌كانی پنتاگۆن له مانگی ئابی 2014-ەوە، ئەمریکا و هاوپه‌یمانه‌كانی 10113 هێرشی ئاسمانیان دژ به داعش ئه‌نجام داوه، تێچووی رۆژێكی ئۆپەراسیۆنه‌كان زیاتر له 11 ملیۆن دۆلاره. له هه‌مانكاتدا زیاتر له 4 هه‌زار سه‌ربازی ئەمریکی راهێنان و ئامۆژگاری سه‌ربازی، پێشكه‌ش به سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
رووداو
