ئێران هه‌واڵى كوژرانى ژه‌نه‌راڵێكى پاسدارانى پشتڕاستكرده‌وه
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارسى ئێران بڵاويكرده‌وه، ژه‌نه‌راڵ موحسين قاجاريان، فه‌رمانده‌ى فيرقه‌ى "ئيمام ره‌زا"ى سه‌ر به سوپاى پاسداران، له شارى نيسابوورى سه‌ر به كه‌رتى خوراسان، هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ئێران، له شه‌ڕى سووريادا كوژراوه.
به شێوه‌يه‌كى رۆژانه هه‌واڵى كوژرانى سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانى پله باڵاى سوپاى پاسداران له ئێران‌دا بڵاوده‌بێته‌وه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، 1ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، بڵاويكرده‌وه، 64 ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز له سه‌نگه‌رى رژێمى سووريادا كوژراوون، كه 14يان سه‌ر به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوون.
K24
