ئۆباما سەردانی مزگەوتێک دەکات

 ئۆباما سەردانی مزگەوتێک دەکات
باراک ئۆباما، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە سەردانی مسوڵمانانی باڵتیمۆری کرد لە مزگەوتدا و باسی ئەوەشی کرد کە بەشێکی زۆری مسوڵمانان پەیوەندیان بە تیرۆرستانەوە نییە.

ئۆباما لەو سەردانەیدا هەلی ئەوەی قۆسەتەوە، داوا لە نووسەر و دەرهێنەران لە تەلەڤزیۆنەکانی ئەمریکا بکات، بۆ ئەوەی لە بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکانیاندا هەموو مسوڵمانان وەکو تیرۆرست دەرنەخەن کە پەیوەندییان بە ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکاوە هەبێت.


سەرۆکی ئەمریکا گوتی " پێویستە لە زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکانماندا هەندێک کارەکتەری موسڵمان هەبن، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئاساییشی نەتەوەییەوە نەبێت، ئەوەش ئەوەندە کارێکی سەخت نییە".
ئۆباما بە موسڵمانانی باڵتیمۆری گوت " کاتێک هەبوو کە هیچ کەسێکی رەشپێستیش لە تەلەڤزیۆنەکاندا دەرنەدەکەوتن، پێموابێت دەتوانن چیرۆکی باش لە تەلەڤزیۆندا باسبکەن لە هەمان کاتدا ژیانی راستەقینەی خەڵکی کۆمەڵگەکەمان نیشان بدەن".




رووداو
Top