یورۆپۆل: 10هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر ون بوونه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی راگه‌یاندنی یورۆپۆل راشیگه‌یاندووه كه هه‌موو منداڵه‌كان له‌لایه‌ن بازرگانانی تۆمه‌تباره‌وه به‌كارنایه‌ن، به‌ڵكو له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان گه‌یه‌ندرابنه‌وه به ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان، یان ئه‌وه‌تا ئێمه نازانین ئه‌وان له كوێن و له‌گه‌ڵ كێدان. هه‌روه‌ها یۆرۆپۆل به‌ڵگه‌ی ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌وانه‌ی دێنه یه‌كێتی ئه‌وروپا و، ئه‌وانه‌ش كه بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێك له‌و په‌نابه‌رانه له‌لایه‌ن ئه‌و جۆره گرووپانه به‌كارده‌هێندرێن و بازرگانی سێكسی و كۆیلایه‌تییان پێده‌كرێت .
