هێزه‌كانى ئیسرائیلى كه‌سێكى فه‌له‌ستینیان كوشت كه‌ ده‌یویست به‌ چه‌قۆ هێرشێك ئه‌نجام بدات

هێزه‌كانى ئیسرائیلى كه‌سێكى فه‌له‌ستینیان كوشت كه‌ ده‌یویست به‌ چه‌قۆ هێرشێك ئه‌نجام بدات
سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان كه‌سێكى فه‌له‌ستینیان كوشت كاتێك كه‌ ده‌یویست به‌ چه‌قۆ هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ كه‌نارى رۆژئاوا . ئه‌مه‌ش به‌ نوێترین ڕووداوى هێرشكردن به‌ چه‌قۆ بۆ سه‌ر هێزه‌كانى ئیسرائیلى داده‌نرێت له‌م ماوه‌یه‌دا .

سوپاى ئیسرائیل ڕوونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ فه‌له‌ستینییه‌ به‌ ناو په‌رژینێكى ئه‌منیدا دزه‌ى كردبووه‌ ناو نشینگه‌یه‌ك و ده‌یویست به‌ چه‌قۆ هێرش بكاته‌ سه‌ر سه‌ربازانى ئیسرائیل ، به‌ڵام ته‌قه‌ى لێكرا و كوژرا و سه‌ربازانى ئیسرائیلیش هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وت .

له‌ لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى فه‌له‌ستین كوژرانى ئه‌و كه‌سه‌ى پشتراست كرده‌وه‌ كه‌ ناوى ئه‌حمه‌د ته‌وبه‌ بوو .
Top