دانیمارک گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەکات سەبارەت بە پەنابەران
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە کە گفتوگۆی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکە کرا ڕەخنەی زۆری ڕووبەڕوو بووەوە، بەرپرسانی دانیمارک دەڵێن ئەگەر پڕۆژە یاساکە جێبەجێ بکرێت پەناخوازەکان دەخاتە ڕیزی دانیمارکە بێکارەکانەوە کە بۆ بەدەستهێنانی پێویستیەکانی ژیانیان بە ناچاری کەلوپەلەکانیان دەفرۆشن.
ماڵپەڕەکە ڕاشیگەیاند، پڕۆژە یاساکە ڕەزامەندی زۆرینەی پارتەکانی دانیمارکی لەسەرەو پێدەچێت بکرێتە یاسایەک.
هەر ئەمڕۆ پەرلەمانی دانیمارک دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەکی دیکە دەدات کە ڕەتیدەکاتەوە ئەو پەناخوازانەی کە ئەندامانی خێزانەکەیان لە دانیمارک مافی پەنابەرێتیان هەیە ئەوانیش بەهەمان شێوە مافی پەنابەرێتیان پێێبدرێت بەو ئامانجەی کۆچبەران لە هاتنیان بۆ وڵاتەکە پەشیمان ببنەوە.
چاوەڕوان دەکرێت دانیمارک لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٢٠ هەزار پەنابەر وەربگرێت کە لە ساڵی ڕابردوودا ١٥ هەزار پەنابەری وەرگرتبوو.
سەرچاوەكان
