ئه‌نقه‌ره‌.. ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش

ئه‌نقه‌ره‌.. ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش
لە ئۆپەراسیۆنێكدا بۆسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا، 10 كەس بە تۆمەتی ناردنی خەڵك بۆ ناو ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ناوچەكانی جەنگ لە سووریا دەستگیركران.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە لێپرسراوانی ئاسایشەوە دەست كەوتووە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پاش چەندین رۆژ لە چاودێری كردن، كاتەكانی بەرەبەیان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر ئەو كەسانە ئەنجام دا كە لەناو رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا بە گرووپی هەنگیونی شیرین ناسراون.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا كە تیمە تایبەتەكانیش بەشداریان كرد 10 كەس دەستگیر كران، كە گومان دەكرێت خەڵكیان بۆ ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە ناردبێت و پەیوەندیان بە ناوچەكانی جەنگەوە هەبووبێت، هاوكات دەستگیراوە بەسەر چەكی بێ مۆڵەت و بەڵگەنامەدا.

دوای پشكنینی پزیشكی و بەمەبەستی وەرگرتنی وتەكانیان، دەستگیركراوان گوازرانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە.





































AA
Top