عه‌راقچى: پێویسته‌ ئێران و سعودیه‌ گرژییه‌كانى نێوانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌

عه‌راقچى: پێویسته‌ ئێران و سعودیه‌ گرژییه‌كانى نێوانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌
عه‌باس عه‌راقچى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ئێران و سعودیه‌ هه‌موو هه‌نگاوێك بنێن بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگرى گرژییه‌كانى نێوانیان و ئه‌و گرژییانه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ .

عه‌راقچى له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ تاران راشیگه‌یاند كه‌ ئاماده‌ى دیراسه‌كردنى هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كن كه‌ یارمه‌تیى سه‌قامگیریى زیاترى ناوچه‌كه‌ بدات ، هه‌تا ده‌توانن به‌ره‌نگارى هه‌ره‌شه‌ و ته‌حه‌داى راسته‌قینه‌وه‌ ناوچه‌كه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ تیرۆر و توندوتیژییه‌ و تاییفییه‌ كه‌ به‌ هه‌ره‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌ بۆ سه‌ر هه‌موو لایه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ تێكڕایى . جه‌ختیشى كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئێران و سعودیه‌ گرژییه‌كانى نێوانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ .
Top