سهد كهس به تۆمهتى سووتاندنى باڵوێزخانهى سعووديه دهستبهسهر كراوون
غوڵامحسێن موحسنیی ئێژەیی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، نزیکەی سەد کەس بهتۆمهتی پەیوەندی بوونیان بههێرشکردنه سەر باڵۆێزخانەی سعوودیه دەستبەسەر کرابوون و ژمارەیەکیان ئازاد کراون.
ئێژەیی دهڵێ: ئەو کەسەی لە دەرەوەی وڵات هێرشەكهی رێکخستبوو، ئێستا لە ئێران دەستبەسەر کراوە.
نزیک پازدە رۆژ لەمەوبەر و دوای لە سێدارەدانی کەسایەتییەکی شیعە لە لایەن سعوودیەوە، ژمارەیەک کەس هێرشیان کردە سەر باڵۆێزخانە و كونسووڵخانهی سعوودیە لە تاران و مەشهەد، ئاگریان تێبەردان.
لە پاش ئەم رووداوە سعوودیە و چەند وڵاتێکی عەرەبی هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران پچڕاندووە.
K24
