كیری: مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا قورس‌تر ده‌كات
جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ عادل جوبه‌یر هاوتا سعودییه‌كه‌ی، رایگه‌یاند: مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات، گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا، قورس‌تر ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا كاتێكی دیاریكراو نییه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به سوریا، وتیشی: هه‌وڵ ده‌ده‌ن، حكومه‌تێكی گواستنه‌وه له‌و وڵاته دروست بكه‌ن و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی جنێفیش، گروپی هاوكارانی سوریا كۆده‌بنه‌وه.
جۆن كیری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له چه‌ند مانگی داهاتوودا، ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سوریا و عێراق شكست به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
