لە سوریا بەهۆی بۆردومانەوە ٥٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژران

لە سوریا بەهۆی بۆردومانەوە ٥٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆف ئاشکرای کرد، بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانەوە لە دێرزور ٥٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.

لە بەیاننامەیەکدا ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە، لە بۆردومانێکدا کە تا ئێستا نەزانراوە کە لەیەن ڕووسیاوە یان رژێمی بەشار ئەسەدەوە ئەنجام دراوە، ١٢ هاوڵاتی مەدەنی لە دێرزور گیانیان لە دەستداوە، دەیانی دیکەش برینداربوون.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە بۆردومانێکی دیکەدا کە لە دەوروبەری دێرزور ئەنجام دراوە، ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١٥یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی دیکەش بە سەختی برینداربوون.




سەرچاوەكان
Top