ئەمریكا: ئاماده‌ین له ڕێگه‌ی سەربازییه‌وه قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر بكه‌ین
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز، بایدن كه دوای دیدار لەگەڵ "ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو" سه‌رۆك وه‌زیری توركیا گوتی "ده‌زانین كه باشترین چاره‌سه‌ر ڕێگه‌ی دانوستان و وتووێژه، به‌ڵام ئێستا ئێمه ئاماده‌ین له ڕێگه‌ی سەربازیشه‌وه كۆتایی به‌م قه‌یرانه بێنین و گرووپه تیرۆریسته‌كانیش له‌م وڵاته وه‌ده‌ر بنێین.
چاوه‌دێرانی سیاسی ده‌ڵێن ڕێگه‌چاره‌ی سەربازی له سووریا به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا ئێران و پشتیوانیكردنیان له به‌شار ئه‌سه‌د هێندێك ئەسته‌مه؛ به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی چاره‌سه‌ریی ئه‌م قه‌یرانه‌یه.
له حاڵێكدا كه ئۆپۆزیسیۆنی سووریه‌و زۆرینه‌ی پشتیوانه‌کانیان، پێداگریی له‌سه‌ر لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، ڕووسیهو ئێران به پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له به‌ره‌ی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات دان.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌كرێ كه حه‌وتووی داهاتوو، وتووێژی ئاشتی له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا به به‌شداریی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌م وڵاته، هه‌روه‌ها وڵاتانی كاریگه‌ر له‌م قه‌یرانه، له جنێڤ به‌ڕێوه بچێ.
پێشتریش ئاشتۆن كارتەر، وه‌زیری به‌رگریی ئەمەریكا ڕایگه‌یاندبوو كه له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیی شه‌ڕ لەدژی داعش، به‌مزوانه هێزی وشكانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه بۆ عێراق و سووریا ده‌نێرێ.
باس‌نیوز
