داود ئۆغلۆ: لەودیوی سنوورەکانمانەوە لەعێراق و سووریا دەسەڵاتی دەوڵەتیك بوونی نییە

داود ئۆغلۆ: لەودیوی سنوورەکانمانەوە لەعێراق و سووریا دەسەڵاتی دەوڵەتیك بوونی نییە

ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆو بایدن سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبووەوە. دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامە نووسی هاوبه‌شیان سازکرد.

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌، ئەحمەد داود ئۆغڵو رایگه‌یاند، سەردانەکەی بەڕێز بایدن لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە، بەتایبەت کە لە سووریا و عێراق رووداوگەلی گرنگ لەئارادان، هەڵسەنگاندنی گشتگیرمان بۆ بابەتەکان کرد.

داود ئۆغڵو گوتیشی، ئامانجی تورکیا کە خۆشحاڵین بەوەی ئەمریکاش پشتیوانی لێ دەکات، بریتییە لەوەی سنوورەکانمان لە هەموو چەکدارەکانی داعش پاک بکرێتەوە، بەهیچ شێوەیەک نامانەوێت هیچ چەکدارێکی داعش لەسەر سنوورەکانمان بوونی هەبێت. لە ماوەی رابردوودا ئەو خەباتەی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سووریا لە دژی داعش ئەنجامی داوە، لەلایەن هەریەک لە تورکیا و ئەمریکاوە پشتیوانی لێ دەکرێت بەڵام باسمان لە خەم و دڵەڕاوکێکانیشمان کرد کە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی رووسیا نەبێتە رێگر لە بەردەم ئەو بەرەنگاربوونەوەیەدا و وای لێ نەکات پەکی بکەوێت. ئێمە نامانەوێت لەسەر سنوورەکانمان نە داعش، نە پەکەکە و نە هێزەکانی رژێم بوونیان هەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، تورکیا بەدرێژایی سنوورەکانی، کە بەداخەوە لە ئێستادا لەودیوی سنوورەکانمانەوە لەعێراق و سووریا دەسەڵاتی دەوڵەتیك بوونی نییە، لە سووریا سێ جۆر هەڕەشەمان لەسەرە. یەکێکیان رژێمی سووریایە کە لە رێگەی ستەمە بەربەرییەکانییەوە بووەتە هۆکاری لێشاوی پەنابەران. دووەمیشیان داعشە کە دووبارە لە رێگەی ستەمە بەربەرییەکانییەوە، تاوانی جەنگی ئەنجام داوە. سێهەمیشیان یەپەگەیە، چونکە بەهەمان شێوە، یەپەگەش لەو ناوچانەی لە ژێردەستیدایە و کۆنترۆڵی کردوونەتەوە، بەرامبەر بە عەرەب و تورکمانەکان و ئەو کوردانەی کە وەک خۆی بیرناکەنەوە، لۆژیکی پاکتاوی رەگەزی لە بەرامبەریاندا جێبەجێ کردووە و چالاکی ئەوتۆی ئەنجام داوە کە پشتیوانی لە تیرۆر لە نێو تورکیا دەکات. هەرلەبەر ئەوەیە کە ئێمە ئەم سێ لایەنە وەک هەڕەشە تەماشا دەکەین.

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا روونی كرده‌وه‌، باوەڕ ناکەم هیچ کام لە وڵاتە دۆست و هاوپەیمانەکانمان رێگا بەوە بدەن لە نێو سنووری وڵاتەکەیاندا جگە لە هێزی سەربازی وڵاتەکە لە نێو شار و شارۆچکەکان و گوندەکان، هێزی چەکداری تر هەبێت. بەڕوونی هەڵوێستی خۆمان لەبارەی ئەم باباتەوە راگەیاندووە.

داود ئۆغلۆ جەختی کردەوە لەوەی کە یەپەگە بەشێکە لە پەکەکە، بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن پەکەکەوە پاڵپشتی دەکرێت، بە بەڕێز بایدنم راگەیاند کە پەکەکە و یەپەگە بەیەکەوە لە ناوچەکانی سەر سنووری تورکیا-سووریا وەک نوسێبین، سلۆپی و جزیرە یاخود تەلئەبیاد، ئاکچەکالە و جەیلانپنار ئاڵوگۆڕی چەک دەکەن و یارمەتی یەک دەدەن لە ئەنجامدانی کردەی تیرۆرستی، لەم چوارچێوەیەدا باسمان لە کاری هاوبەش کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەواوی رێکخراوەکانی تیرۆریستی.















PNA
Top