رونكردنه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێزی وشكانیان له‌عێراق‌و سوریا
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له ئه‌ركی هێزه وشكانییه‌كانیان له سوریا دیاریكردنی ئه‌و گروپانه‌یه، كه ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بكه‌ن و دروستكردنی په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵیان.
كارته‌ر ڕاشیگه‌یاند، ئه‌وان به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی زیاتریان هه‌بێت، نه‌ك هێزه‌كانی ئه‌وان ببن به جێگره‌وه‌ی هێزه لۆكاڵییه‌كانی ئه‌و ناوچانه بۆ شه‌ڕی داعش.
كارته‌ر وتیشی "ئه‌وان 3 هه‌زار و 500 سه‌ربازیان له عێراق هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ركی ئه‌و هێزانه ئاماده‌كردنی سه‌ربازانی عێراقه بۆ جه‌نگ".
سەرچاوەكان
