اتانیاهو: دوای داعش، ئێران هۆکاری شێواندنی سیستەمی نێودەوڵەتییە

اتانیاهو: دوای داعش، ئێران هۆکاری شێواندنی سیستەمی نێودەوڵەتییە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆسدا گوتی: "هیوادارم سەبارەت بە ئێران هەڵە بم و ئەو وڵاتە پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان بێت، بەڵام دوای داعش، ئێران دووەم هۆکاری شێواندنی سیستەمی نێودەوڵەتییە".

ناتانیاهو گوتی: "دەڵخۆش دەبم، ئەگەر ئێران راستگۆ بێت و وەکوو ئەندامێکی ئاسایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رەفتار بکات".

هەر لەو بارەیەوە ناتانیاهو گوتیشی: "کردەوەکانی ئێران دەریخستووە، دوای داعش، ئەو وڵاتە دووەم هۆکاری شێواندنی سیستەمی نێودەوڵەتییە".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە رێککەوتنی ناووکی ئێران و وڵاتانی ٥+١ ئەوەشی خستووەتەڕوو: "دوای رێککەوتنی ناووکی، پێویستە بە وردی چاودێری کردەوەکانی ئێران لە ناوچەکەدا بکرێت و هەوڵ بدرێت ئەو تۆڕە جیهانییەی کە بە سەرکردایەتی حزبوڵڵا دایمەزراندووە، لە ناو ببرێت".

زیاتر گوتی: "سعوودیە و وڵاتانی میانڕۆی ‌عەرەبی ناوچەکە، بۆیان روون بووەتەوە، ئیسرائیل نەتەنیا دوژمنی ئەوان نییە، بەڵکو هاوپەیمانێکی باشیشە بۆیان، هۆکارەکەشی ئەوەیە، ئیسرائیل، مەترسی ئێران بۆسەر ناوچەکە بە باشی هەست پێدەکات".

ناتانیاهو، پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ‌حکوومەتی وڵاتانی میانڕۆی عەرەبی ناوچەکەی بەرز نرخاند و گوتی: "پەیوەندی تەندرووستی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی میانڕۆ یارمەتی چارەسەری پرسی فەلەستین دەدات".













K24
Top