نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه و ئۆپۆزسیۆنی سووریا كۆبووه‌وه
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاش به‌شدارییان له دیداره‌كه‌دا كردووه.
دوای دیداره‌كه میستو‌را له‌باره‌ی مه‌ترسیی گرژیی نێوان ئێران و سعوودیه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر رێكه‌وتنه‌كانی جنێڤ و ڤیه‌ننا گوتی: سعوودیه پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌وان و ئێران كاریگه‌ریی خراپ ناكاته سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی له جنێڤ و ڤیه‌ننادا هه‌نگاویان بۆ نراوه و ئێمه‌یش هیوا بۆ ئه‌مه ده‌خوازین.
نوێنه‌ره تایبه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه دوای دیداره‌كانی سعوودیه سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیش ده‌كات و بابه‌تی هه‌نگاوی داهاتووی چاره‌سه‌ری سووریایان له‌گه‌ڵدا تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێران و سعوودیه به‌هۆی له‌سێداره‌درانی كه‌سایه‌تی شیعه‌ی سعوودی ئایه‌توڵا نه‌مر و هاوڕێكانییه‌وه گرژیی كه‌وتۆته نێوانیان.
