کۆریای باکوور: تاقیکردنەوەی بۆمبی هیدرۆجێنی سەرکەوتووانە ئەنجام درا
بە پێی هەواڵی بی بی سی، لە بۆمبەکانی هیدرۆجێنی بۆ دروست کردنی تەقینەوەی زۆر گەورەتر و بەهێزتر لە بۆمبێکی ئەتۆمی سادە کەڵک وەردەگیرێت.
ئاژانسی هەواڵنێری یۆنهاپی کۆریای باشوور لە راپۆرتێکدا جەختی کردۆتەوە کە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە بە ئەنجام دانی کۆبوونەوەیەکی بەپەڵە سەرقاڵە.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان کۆریای باکوور لە ساڵی 2006 بەو لاوە سێ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ژێرزەوی لە ناوەندی پانگی ری لە باکووری ئەو وڵاتە ئەنجام داوە.
بە پێی راپۆرتی ناوەندی زەوی ناسی ئەمەریکا ئەو بوومەلەرزەیەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نزیکی 50 کیلۆمەتری پانگی ری بە قوڵایی 10 کیلۆمەتری زەوی رووی داوە. ئەو ناوەندە جەختی کردۆتەوە کە هێزەی ئەو بوومەلەرزەیە 5.1 دەرەجە بووە.
بۆمبی هیدرۆجێنی یەکەم جار لە ساڵی 1985 لە لایەن ئەمەریکا بەرهەم هێنراوە.
