فرۆكه‌كانی ئیسرائیل 4 بنكه‌ى حه‌ماسیان له غه‌ززه بۆردومانكرد
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ فرۆكه جه‌نگیه‌كان له جۆری ئێف شازده هێرشێكی نوێبان سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له غه‌ززه و به‌یت حانون و ره‌فه‌ح و ناوچه‌ی ناوه‌راست له كه‌رتی غه‌ززه‌ی ئه‌نجامدا و جگه له زیانی ماددی زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه .
له‌و هێرشانه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی ئیسرائیل دوو مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ناوچه‌ی به‌دری سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی قه‌سام كرد هه‌روه‌ها مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی ناوچه‌ی فه‌له‌ستینی سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی قه‌سام له شارۆچكه‌ی به‌یت حانون باكووری كه‌رتی غه‌ززه كرد ، مووشه‌كێكیش ئاراسته‌ی شوێنێكی چۆڵكرا له نزیك سنوور .
دوو مووشه‌كیش ئاراسته‌ی ناوچه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی غه‌ززه له ره‌فح كران . ئه‌م هێرشه‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت كه دوو مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوون .
