مافی مرۆفی سووریا: بۆردوومانەكانی ڕووسیا 2300 كوژراوی لێكەوتووەتەوە
ڕاشیگەیاندووە لە 30 مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا كە دەسپێكی بۆردوومانە ئاسمانییەكانی ڕووسیا بوو، تا بەرەبەیانی چوارشەممە 30/12 بۆ سەر شار و دێهاتەكانی سووریا 2371 كوژراو كە لە هاووڵاتی و چەكداران تۆمار كراون.
بە پێی ئامار و دوایین پۆلین لەو ژمارەی كوژراوانە 792 یان هاووڵاتیی سوورین كە لە نێوانیاندا 180 منداڵ و 116 ئافرەتی تێدایە , هەروەها 1579 كوژراویش لە چەكداران بووە كەلە نێویان دا 655 كەس لە چەكدارنی داعش بوونە و 924 كوژراویان لە چەكدارەكانی فەسائیلی ئیسلامی بوونە كە لەنێویان دا بەرەی نوسڕە و پارتی ئیسلامی توركستانی بووە.
لە 30 مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵەوە مۆسكۆ هێرشی ئاسمانی دژ بە چەكدارانی داعش و گرووپە تیرۆریستەكانی تر ڕاگەیاند، بەڵام ئەم هێرشە ئاسمانیانەی ڕووسیا ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لەلایەن وڵاتە ئەورووپییەكانەوە كە بەوە تۆمەتباری دەكەن كە هێرشە ئاسمانییەكانی ڕووسیا زیاتر ئەو گرووپە چەكدارانە دەگرێتەوە كە بە "مام ناوەند" ناسراون و ڕێژەیەكی كەمی بۆردوومانەكان داعشی كردووەتە ئامانج.
حكومەتی ڕوسیاش بەردەوام كوژرانی هاوڵاتیانی سوری لە بۆردوومانەكانی دا ڕەت كردووەتەوە , كە لەبەرامبەر دا رێكخراوە نێۆدەڵەتیەكانی مافی مرۆف بەردەوام ڕوسیایان بە كوشتنی هاوڵاتی لە سوریا تۆمەت بار كردووە .
هەفتەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێكی دا " رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی " مۆسكۆی بە تۆمەتی كوشتنی سەدان هاوڵاتی مەدەنی لە سوریا تۆمەت بار كرد , ڕونیشی كردووەتەوە بۆردومانە ئاسمانیەكانی ڕوسیا كە زۆرینەی شوێنی نیشتەجێ بوونی هاوڵاتیانی گرتووەتەوە كاولكاری لێكەوتووەتەوە لە وڵاتی سوریا و دەگاتە ڕادەی "تاوانی جەنگی" .
هەروەها ریكخراوی "هیومن رایتس ووتش" لە 20 مانگی دیسمیر ڕاپۆرتێكی بڵاوی كردەوە , تیایدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ڕوسیا و سوریای شەرمەزار كرد بەوەی كە مووشەكی (عنقودی) بەكاردێنن لە كردارە سەربازییەكانیان .
