له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ گیۆكچه‌ن له‌ ئیستانبۆڵ كه‌سێك كوژرا و كه‌سێكیش برینداربوو

له‌ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ گیۆكچه‌ن له‌ ئیستانبۆڵ كه‌سێك كوژرا و كه‌سێكیش برینداربوو
له‌ شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه‌ گیۆكچه‌ن له‌ ئیستانبول ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو . به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه‌، به‌هۆكارێك كه‌ هێشتا دیار نییه‌ له‌ شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ته‌قینه‌وه‌كه‌ رووی داوه‌، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ كارمه‌ندێكى پاككه‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كوژراو و یه‌كێكى دیكه‌ش بریندار بوو.

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ برینداره‌كان گوازرانه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی مه‌رمه‌ڕه‌، ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و دواتر گیانى له‌ده‌ستدا. له‌ كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كراون، بۆ گرتنه‌به‌ری رێ و شوینی پێویستیش تیمه‌كانی ئاگركووژێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كران. هێزه‌كانی پۆلیس، به‌ چه‌كی دوور هاوێژ و هێڵه‌كی گوله‌نه‌بڕه‌وه‌، ته‌واوی رێگه‌كانی ده‌رچوونی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان گرت و ده‌ستیان به‌ پشكنینی چڕوپڕ كرد.
Top