په‌رڵه‌مانتارێکی کوێتی به ڕه‌گه‌ز کورد کۆچی دوایی کرد
یونس حه‌مه‌د - ئۆسلۆ .. به‌یانیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 22/12/2015 له کاتی دانیشتنه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی ئهلئومهی کوێتی په‌رله‌مانتار (نه‌بیل نوری ئهلهفهزڵ) له هۆش خۆی چوو دواتر کۆچیکرد ، به گوێره‌ی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی کوێتی ناوبراو پێنچ خولهك به‌ر له کۆچکردنی ئاخافتنی خۆی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی وڵاته‌که‌ی کرد و دواتر بینراوه سه‌ری خستۆته سه‌ر مێزی دانیشتنه‌که‌ی وبه کزه هاواری کردووه ، نه‌بیل ئه‌لفه‌زڵ به پیاوه کورده‌که‌ی کوێت ناسراوه ، له ئه‌دای پهرڵهمانتاریدا زۆر جیدی و قسه حه‌ق بووه و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ نه‌یارانی تووند بووه ، ناوبراو یه‌کێك بوو له که‌سایتیه لیبڕاله‌کانی کۆمه‌ڵگای کوێتی ، سه‌باره‌ت به پرسه‌کان هه‌رده‌م به‌رگری له خه‌ڵك کردووه و ڕاسته‌و خۆ ونا ڕاسته‌وخۆ دژایه‌تی نیشتیمانی عه‌ره‌بی ده‌کرد و ده‌یگوت عه‌رب به ئێمه‌ی کوێتی چی .
خوالێخۆشبوو وێڕای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار بووه نووسه‌ری به‌رده‌وامی ڕۆژنامه‌کانی میرنیشینی کوێت بوو ، شایانی باسه نوری ئه‌لفه‌زڵ به ڕه‌گه‌ز کورد و له سه‌ره‌تاکانی دامه‌زراندنی کوێت له میرنیشینه نیشته‌جێیه و باوکی که‌سێکی نزیکی حاکمی کوێتی ئه‌و کات بووه.
