دادگایه‌كی ئه‌رجه‌نتین: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران پێشێل كردنی ده‌ستووره
دادگای ته‌مییزی فێدراڵی ئه‌رجه‌نتین ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان ئه‌رجه‌نتین و ئێران وه‌ك پیشێلكردنی ده‌ستووری وڵات په‌سه‌ند كرد كه له‌ساڵی 2013دا واژۆ كرابوو به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ساڵی 1994ی سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی جووله‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین.
بڕیاری ته‌مییزه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له دادوه‌ران كارلۆس گێمیگنانی و ئانگێڵا لێدێسێماوه واژۆ كرا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه حكوومه‌تی پێشووی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌رجه‌نتین كرستینا فێرناندێز دێ كیرچنه‌ر داوای كرد بوو بڕیاری دادگای سه‌باره‌ت به پیشێلكردنی ده‌ستوور له‌لایه‌ن رێككه‌وتنه‌كه‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ته‌مییز بكرێته‌وه.
ئیداره‌ی كیرچنه‌ر ویستبووی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌ئه‌نجامی كارێكی هاوبه‌شدا هێرشه‌كه روون بكاته‌وه به‌ڵام گرووپه‌كانی جووله‌كه‌ی نێو ئه‌رجه‌نتین به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه تاران ناتوانێت ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان راده‌ست بكات، ره‌خنه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه گرتبوو.
ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاته‌وه پێكهێنرا بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دوو دادگای ئه‌رجه‌نتین دژی ده‌ستووری وڵات ناویان برد بوو، نه‌توانرا كاره‌كانی ئه‌نجام بدات.
حكوومه‌تی ئێرانیش لای خۆیه‌وه ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه له‌سه‌رده‌می هێرشه‌كاندا به‌رپرسانی ئێران ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارهێنابێت یاخود په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كه‌وه هه‌بێت.
