11 كۆچبەری دیكە لە دەریای ئیجە خنكان
بەپێی هەمان سەرچاوە لەو رووداوەدا بەهۆی فریاكەوتنی هێزە فەریاگوزارییەكانی یۆنانەوە حەوت كەس لە كۆچبەران لە مردن رزگاریان بووە و چەندین كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە ئەو كۆچبەرانە لەڕێگەی دەربازبوون بۆ ئەورووپا تووشی ئەو رووداوە بوون، ویستوویانە لە كەناری "بزریك كووش ئاداسی"ی توركیاوە بەرەو دووڕگەی "سامووس"ی یۆنان بڕۆن كە بەلەمەكەیان نوقم بووە. هەتا ئێستە نەزانراوە ئەو پەنابەرانە سەر بە چ نەتەوەیەك و خەڵكی كام وڵاتن.
لە ساڵی 2015 نزیكەی 500 هەزار پەنابەری سووری هەوڵایان داوە لە توركیا و لەڕێگەی دەریای سپییەوە خۆیان بگەیەننە یۆنان. رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ و كۆچبەران ئاشكرای كردووە لە سەرەتای ساڵی 2015ەوە هەتا ئێستە 3 هەزار و 965 كەس لەناو دەریای سپی خنكاون، یان بێسەروشوێن بوون.
بەپێی ئامارێكی دیكەی هەمان رێكخراو ئەمساڵ 500 هەزار كۆچبەر لە رێگە جۆراوجۆرەكان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە كە زۆرترین لەناو دەریای سپی بووە.
بەپێی ئاماری حكوومەتی توركیا، زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەری سووری لە 25 كەمپی پەنابەری لە توركیا دەژین.
بەشێكی زۆر لە سوورییەكان كەلە دەرەوەی كەمپە فەرمییەكان و لەناو شار و شارۆچكەكان دەژین، رووبەڕووی ژیان و گوزەرانێكی دژوار و سەخت بوونەتەوە و هەموویان چاوەڕێی دەربازبوون بۆ وڵاتانی ئەورووپان.
باسنیوز
