وەزیری بەرگری ئه‌ڵمانیا بۆ رووداو: با کورد دڵنیابن چەکی زیاتریان بۆ دەنێرین
رۆژی سێشەممە 15-12-2015، ئورسولا ڤۆن دێر لاین، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، له لێدوانێكیدا رایگەیاند "ئێمه ژماره‌ی راوێژكار و سه‌ربازه‌كانمان له باكووری عێراق بۆ 150 زیاد ده‌كه‌ین، بێگومان ئێمه به‌هێزه‌وه مه‌شق به پێشمه‌رگه‌كان ده‌كه‌ین و پڕچەکیشیان ده‌كه‌ین".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتیشی "كورد ده‌توانن دڵنیابن كه ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م داواكارییه‌یان ده‌بین كه چه‌كی زیاتریان بۆ بنێرین. ئێمه ئێستا له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان کارده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بزانین چ شتێك باشترین هاوكاری ده‌گه‌ینێت".
ڤۆن دێر لاین دەربارەی سەردانەکەی ئەمدواییەی بۆ هەرێمی کوردستان گوتیی "ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئێستا، سه‌ردانی ناوه‌ندی مه‌شقی پێشمەرگەم كرد و ده‌بێت بڵێم كه پڕۆسەکە زۆر زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. زۆر زۆر پێمخۆشبوو كاتێك گوێم لێ‌بوو پێشمه‌رگه‌كه‌ن دەیانگوت چی‌یان پێویسته، مرۆڤ هه‌ست به‌وه ده‌كات هه‌ماهه‌نگییه‌كه زۆر باشه".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا دەربارەی پێکهێنانی فەوجی تایبەت بە کوردانی ئێزدی و مەسیحییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتی "زۆر دڵخۆش بووم كه پێشمه‌رگه‌كان ئێستا ئێزدی و كریستانه‌كان وەردەگرن. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی نایابه له سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی دژی داعش دا".
رووداو
