مێرکڵ داوایەکی وەزیری بەرگری ئەمریکا رەتدەکاتەوە

 مێرکڵ داوایەکی وەزیری بەرگری ئەمریکا رەتدەکاتەوە
راوێژکاری ئەڵمانیا داوایەکی وەزیری بەرگریی ئەمریکا رەتدەکاتەوە بۆ زیاترکردنی هەوڵەکانی و بەشداریکردنی لە دژی رێکخراوی داعش، چونکە ”ئێمە کاری خۆمان دەکەین“.



گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵمانی رۆژی شەممە 12ـی کانوونی یەکەمی 2015 بڵاویکردبووەوە، کە ئاشتۆن کارتەری وەزیری بەرگری ئەمریکا نامەیەکی بۆ حکوومەتی ئەڵمانیا ناردووە و تێیدا داوا دەکات، بەشداریی کاراتر لە شەڕی دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)دا بکات.



ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا بە تەلەفزیۆنێکی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەڵمانیا کاری خۆی دەکات و ”پێویستیمان بە تێوەگڵان لە کاری نوێ لەم بوارەدا، نییە“.



ئەڵمانیا بە شەش فڕۆکەی چاودێریی جۆری تۆڕنادۆ، کە مووشەکیش هەڵدەگرن، هێزێک کە کەشتیگەلی سەربازیی فەرەنسیی لە ئاوەکانی سوریا دەپارێزێت، چەند فڕۆکەیەکی دابینکردنی سووتەمەنی و 1200 سەرباز بۆ پاراستنی ئەو فڕۆکە و دامەزراوانە بەشداریی لە شەڕی دژی داعش کردووە، وێڕای ناردنی چەک و جبەخانە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و مەشقکردن پێیان.













باسنیوز
Top