کوڕێکی قەزافی ئازاد دەکرێت
هانیبال موعەممەر قەزافی، رۆژی هەینیی رابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندرا و چەکدارەکان داوای ئازادکردنی ئیمام موسا سەدر، سەرکردەی شیعەکانی لوبنانیان دەکرد، کە ماوەی 37 ساڵە بێ سەروشوێنە و لیبیا بە رفاندنی تۆمەتبار دەکرێت.
چەکدارەکان، کە بە گوتەی هێزە ئەمنییەکان تاوەکو ئێستا نەناسراون، هانیبالیان لە سەر رێگای شاری بەعلەبەک فڕێداوە و شوێنەواری لێدان لەسەر جەستەی دیاربووە.
هانیبال لە دانیمارک لەگەڵ ئیلین سەکاف، کچە نمایشکاری جلوبەرگ هاوسەرگیری کردووە و ڤێللایەکیان لە نزیک بەیرووتی پایتەختی لوبنان هەیە و باوکی سێ منداڵە، کە دواهەمینیان ناوی موعەممەر قەزافییە و دوای کوژرانی قەزافی باوک، لەدایکبووە.
باسنیوز
