پوتین وه‌ڵامی ئه‌ردوغان ناداتەوە
یۆری ئۆشاکۆڤ راوێژکاری ولادیمیر پوتین ی سه‌رۆکی رووسیا راگه‌یاند، پوتین داوایه‌کی دیکه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یک له نێوانیاندا ره‌د کردووه.
به پێی لێدوانی ئۆشاکۆڤ، ئه‌ردۆغان داوای له پوتین کردووه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی که‌ش و هه‌وا که بریاره له رۆژی دووشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له پاریس ی پایته‌ختی فرانسا به‌رێوه بچیێت، یه‌کتر ببینین و هه‌وڵی ره‌واندنه‌وه‌ی ئالۆزی و ناکییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو ولات به تایبه‌ت له دوای خستنه خواره‌وه‌ی فرۆکه رووسیه‌که له لایه‌ن تورکیاوه بده‌ن.
ئۆشاکۆڤ جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که تا ئه‌و کاته‌ی تورکیا به فه‌رمی داوای لێبۆردن له رووسیا نه‌کات، پوتین به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نییه هیچ په‌یوه‌نییه‌کی له گه‌ل ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا ببه‌ستێت.
ئه‌ردۆگان پێشتریش داوای له پوتین کردبوو که رووبه‌روو له‌گه‌ل یه‌کتر کۆ ببنه‌وه و له باره‌ی رووداوی خستنه خواره‌وه‌ی فرۆکه رووسیه‌که‌وه که له لایه تورکیا وه خرایه‌وه خواره‌وه گفتوگۆ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ش له لایه‌ن مۆسکۆ وه ره‌د کرابوو.
ئاژانسه هه‌واڵده‌رییه‌کان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندبو ، که ولادیمیر پوتینی سه‌روکی رووسیا په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ی سه‌رۆک کۆماری تورکیای ره‌د کردبوو و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌که‌ی نه‌دابوو.
تورکیا له رۆژی سێشه‌مه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕی رووسیا له جۆری سۆخۆ - 24 له نزیک سنووری سووریا خسته خواره‌وه که له ئه‌نجام ده فڕۆکه‌وانی رووسیاش له لایه‌ن چه‌کداره تورکمانه‌کانی سه‌ر به تورکیاوه کووژرا.
