هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى 23 هێرشى دیكه‌ى ئاسمانیى كرده‌ سه‌ر داعش

هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى 23 هێرشى دیكه‌ى ئاسمانیى كرده‌ سه‌ر داعش
هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان 23 هێرشى ئاسمانییان كرده‌ سه‌ر تیرۆریستانى داعش له‌ عێراق و سوریا كه‌ وێستگه‌ى نه‌وتى سه‌ر به‌ داعش له‌و بۆردومانانه‌دا كراونه‌ته‌ ئامانج .

به‌یاننامه‌كه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ شه‌ش هێرش له‌ سوریا كراونه‌ته‌ سه‌ر تیرۆریستانى داعش له‌ نزیك سێ شار كه‌ شوێنى شه‌ڕكردن و یه‌كه‌یه‌كى جیاكردنه‌وه‌ى نه‌وت و گاز و سێ دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى كراونه‌ته‌ ئامانج .

هه‌روه‌ها له‌ عێراق 17 هێرش كراونه‌ته‌ سه‌ر تیرۆریستانى داعش له‌ نزیك شه‌ش شار كه‌ شوێنى شه‌ڕكردن و رێگه‌ و یه‌كه‌ى ته‌كتیكى و ناوه‌ندێكى سه‌ركردایه‌تیى داعش له‌ نزیك شنگال كراونه‌ته‌ ئامانج .
Top