کاربەدەستێـکی ئەمەریکایی: ڕووسیا بە نیازە هێرشێـکی گەورەی موشەکی لە سوریا ئەنجام بدات
کاربەدەسـتەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی گوتووە مۆسکۆ ئەمڕۆ سێشەممە واشنتنی ئاگادارکردووەتەوە لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوانیان مۆرکراوە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاتووچۆی ئاسمانی لەسەر سوریا. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بنکەکانی داعش لە شاری ڕەققە لە نێو ئەو شوێنانە دەبن کە بۆردومان دەکرێن.
پاشان کاربەدەسـتەکە جەختی لەوە کردەوە ئەمەریکا لەگەڵ ڕووسیا هەماهەنگی لە سوریا ناکات و ئەم هێرشانەی ڕووسیا ئەنجامیان دەدات نابنە مایەی ڕاگرتنی هیچ چالاکیـیەکی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە سوریا.
VOA
