چوار هێرشی چەکداری و دوو تەقینەوە لە پاریس روویاندا

 چوار هێرشی چەکداری و دوو تەقینەوە لە پاریس روویاندا
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناوەڕاستی پاریسی پایتەختی فەرەنسا چوار هێرشی چەکداری کراوە و لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللەش ٤٠ کەس کوژراون و، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو هێرشانەشه‌ش دوو تەقینەوە لە ناوچە جیاوازەکانی پاریس روویانداوە و ژمارەی سەرجەم کوژراوەژانیش گەیشتووەتە زیاتر ١٢٠ کوژراو و، ٢٠٠ کەسی دیکەش بریندارن کە ٨٠-یان برینەکانیان سەختە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا" لەگەڵ ئەنجامدانی هێرشە چەکدارییەکان دوو بۆمبی چێنراویش لە دەوروبەری یاریگای پاریس تەقیونەتەوە کە یاری دۆستانەی نێوان ئەڵمانیا و فەرەنسای تێدا بەڕێوەدەچوو، هێزە ئەمنییەکانیش لە پاریس بڵاوەیان پێکراوە و ناوچەکانی رووداوەکانیش كه‌ تێیدا روویداوە کۆنتڕۆڵکراونەتەوە".

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە، (فرانسوا ئۆلاند) سەرۆکی فەرەنسا کە ئامادەی یاری نێوان هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و فەرەنسا بووە یاریگای جێهیشتووە و چووەتە باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی رووداوەکانەوە".

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا هەروەها ئاماژە بەوە دەدات، هێرشبەرەکان لە هۆڵی پاتاکلان لە پاریس کە هۆڵی ئاهەنگگیڕانە، ١١٢ کەسیان لە هۆڵەکە دەستبەسەرکردووە دوای دوو سه‌عات سەرجەم ئەو کەسانەی وەک بارمتە دەستگیریان کردبوون کوژراون و، دواتر پێنج لەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون".
لە کۆبوونەوەکەدا پلانی نوێی ئەمنی تاووتوێدەکرێت.
Top