یه‌كێتى ئه‌ورووپا داواى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى ئاشتى له توركیا ده‌كات
كۆمیسیۆنى فراوانكردنى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا وێڕاى ئاماژه‌دان به ره‌وشى مافى مرۆڤ له توركیا و ره‌خنه‌گرتن له‌وباره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵًه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته بۆ هێنانه‌كایه‌ى سیسته‌مى سه‌رۆكایه‌تى، داواشى كردووه كه كۆت و به‌نده‌كانى سه‌ر ئازادیى رۆژنامه‌وانى هه‌لبگرێت .
له‌و باره‌یه‌وه یوهانی هانس سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى فراوانكردنى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ریگه‌یاند كه پێویسته توركیا بجوڵێته‌وه چونكه چه‌ند بوارێك هه‌ن پێویسته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت به پێى پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كان .
هاوكات كۆمیسۆنه‌كه داواى له توركیا كردووه كه پرۆسه‌ى ئاشتى بۆ چاره‌سه‌رى پرسى كورد ده‌ستپێبكاته‌وه و ئه‌مه‌شى به پێویستى زانیوه .
