هۆکاری مردنی یاسر عەرەفات ئاشکرادەبێت

 هۆکاری مردنی یاسر عەرەفات ئاشکرادەبێت
سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە هۆکاری مردنی یاسر عەرەفات، سەرۆکی پێشووی دەسەڵاتی فەلەستینی، ئاشکرا دەکات.

لیوا تۆفیق تەیڕاوی، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی فەلەستینی لە مردنی یاسر عەرەفات رایەگەیاندووە، کە لیژنەکە گەیشتووەتە ئەو راستییەی، کە کەسێکیاسر عەرەفاتی تیرۆر کردووە.


لیوا تۆفیق تەیڕاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ماوەیەک پێویستە بۆ بڵاوکردنەوەی وردەکاریی و ناوی بکوژەکە، کە ”ئیسرائیل لە پشتر پرۆسەکە بووە“.

پێشتر چەند جارێک سوها عەرەفات، هاوسەری یاسر عەرەفات رایگەیاندبوو، کە یاسر بە مردنی ئاسایی نەمردووە، بەڵکو ئەو دەرمانکوژ کراوە.


یاسر عەرەفات، لە تەمەنی 75 ساڵیدا، لە 11ـی تشرینی دووەمی 2015 لە پاریسی پایتەختیفەرەنسا گیانی لەدەست دا. ئەوکات دکتۆرەکان هۆکاری مردنیان بۆ تێکچوونی جگەری گەڕاندەوە، بەبێ ئەوەی شیکاریی بۆ جەستەکەی بکەن.







باسنيوز
Top